سەگی جەمسەری باکور
ئەنیمەیشنەکە چیرۆکی سویفتی، ڕێوییەکی سپی ناوچەی جەمسەری باکور دەگێڕێتەوە کە خەونی ئەوەی هەیە ببێتە سەگێکی پاسەوان و پۆستە بگەیەنێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێوییە، کەس باوەڕی پێناکات. کاتێک پلانێکی شێتانەی واڵڕەس دەدۆزێتەوە کە دەیەوێت بەستەڵەکی جەمسەری بتوێنێتەوە، سویفتی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی نوێدا یەکدەگرن بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکەیان لەو پلانە، ئەم فیلمە پڕە لە پێکەنین، سەرکێشی و پەیامی دۆستایەتی و متمانە بە خۆکردن و پاراستنی ژینگە.