ئۆکتۆناوتەکان - ئەڵقە ئاگرینەکە
تیمی ئۆکتۆناوتەکان کاتێک کۆمەڵێک گڕکان لە زەریای ئارام چالاک دەبن. کاپتن و تیمەکەی بە کەشتی ژێر دەریایی گەشت دەکەن بۆ ئەوەی گیانلەبەرە دەریاییەکان لە مەترسی ڕزگار بکەن. لە ڕێگەی گەشتەکەیان پێویستە ناخی زەریا بپشکنن و کێشەکان چارەسەر بکەن پێش ئەوەی کە کارەساتێکی گەورەتر ڕووبدات. ئەنیمەیشنێکی سەرکێشییە لە هەمان کاتدا فێرکارییە کە باس لە زانستی زەریاکان و گڕکانەکان دەکات و گرنگی کارکردن بە گیانی تیم و هاوکاری و پەیامی پاراستنی ژینگە و ئاژەڵانی دەریایی دەگەیەنێت.