شێری پاشا
سیمبا، بێچووە شێرێکە کە دەبێت ببێتە پاشای ئافەریقیا. دوای کوشتنی باوکی لەلایەن مامی (سکار)ەوە، سیمبا وەک تاوانبار خۆی دەبینێت پێی دەڵێن کە ئەو بووەتە هۆکاری مردنی باوکی و ناچار دەبێت خێزانەکەی بەجێبهێڵێت. لە گەشتەکەیدا هاوڕێی نوێ دەدۆزێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ سکار و تەختی پاشایەتی وەردەگرێتەوە.